پوگبا دەچێتە ئینگلتەرا
دوای ئەوەی پول پوگبا لەسەر ھەموو ئەو خالانە رێکەوت لەگەڵ یانەی مان یونایتد بۆ چوونی بۆ یاریگای ئۆلترافۆرد لە ئێستادا پوگبا کار بۆ ئەوە دەکات بچێتە ئینگلتەرا بۆ مۆرکردنی گرێبەستەمەی بە فەرمی ، گرێبەستی ئەم یاریزانە فەرەنسیە لە مێژووی خولی ئینگلیزی پارەیەکی زۆری بۆ تەرخان کراوە کە بڕەکەی دەگاتە ١٠٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی ، پێشووتریش پوگبا لەژێر دەستی فێرگسۆنی ڕاھێنەری یانەی مان بوو کە دەستبەرداری بووە بۆ ریزی یانەی خانمە پیرەکە ئێستا جارێکی تر مان ئەو یاریزانەی ھێناوە ئۆلترافۆرد ، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردوە ئێستا پوگبا لە پشووی ھاوینەیە لە وڵاتی ئەمریکا بۆیە کە پشووەکەی تەواو بوو ڕاستەوخۆ دەگەرێتەوە ئینگلتەرا بۆ مۆرکردنی گرێبەستەکەی و پەیوەندی کردن بە مۆرینھۆی ڕاھێنەری مان یوونایتد ، مان یونایتد ئەمساڵ گرنگترین دوو گرێبەستی کردووە لەگەل پوگبا و ئیبراھیمۆڤیچی سوێدی ئەویش لەسەر داوای مۆرنیھۆی ڕاھێنەری تازەی یانەکە بووە.
کارزان کانەبی
