مۆرینھۆکارتی سوری بۆ یاریزانێکی ئەڵمانی بەرز کردەوە

مۆرینھۆکارتی سوری بۆ یاریزانێکی ئەڵمانی بەرز کردەوە
مۆرینھۆکارتی سوری بۆ یاریزانێکی ئەڵمانی بەرز کردەوە
مۆرینھۆی پورتوگالی و ڕاھێنەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی لە ئێستادا پاکسازی لە تیپی شەیتانەکان دەکات بە ئامانجی ئەوەی تیپێکی تۆکمە بۆ خۆیان دروست بکات و چاویان لە بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە و گەڕانەوە یە بۆ نێو کێبرکێیەکانی بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە لە خولی ئینگلیزی ، دوێنێ دووشەممەش دوای ئەوەی شڤان شتایگەری یاریزانی ئەڵمانی رۆژی لە دایک بوونی خۆی کردەوە تەمەنی بووە ٣٢ ساڵ و مۆرنیھۆی ڕاھێنەری تیپەکەش لە بڕی نامەی پیرۆزبایی رۆژی لە دایک بوونی ئەوەی پێ راگەیاندووە کە ناوبراو لە درەوەی بازنەی مۆرنیھۆیە بۆیە ئەم ئەستێرە ئەڵمانیەی گواستنەوە بۆ تیپی دووەمی یانەکەی ھەریەک لە رۆژنامەکانی ئینلگتەرا زە سەن و دەیلی مەیل ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا مۆرینھۆ بە ئاشکرا ئەوەی بە شڤان گوتوە کە پێویستی بەم یاریزانە نییە بۆیە دەرگای رۆیشتنی بە رووی دا کردۆتەوە بۆ ئەوەی لە داھاتوو بۆ خۆی یانەیەکی تر ھەڵ بژێرێت، ھەرچەندە یاریزانی ناوبراو وازھێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاندووە بەڵام چەندین یانە داوای گرێبەستیان لێ کردووە ئەو پێشووتر لەسەر داوای ڤان گالی ڕاھێنەری ھۆڵەندی پەیوەندی بە مان یونایتد کرد بە بڕی ١٤ ملیۆن یۆرۆ ، ھەر چەندە مۆرینھۆش ئەوکات داوای کردبوو بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید بەڵام بەھۆی ئەو پێکانەوە شڤان ئاستی ھونەری دابەزیەوە ئێستاش دەبێت یانەیەکی تر بۆ خۆی بدۆزیتەوە ھەر چەندە ھەریەک لە یانەکانی پاریس سان جێرمان و ئەنتەر میلان و شالکە و ئەی سی میلان و باڤارییەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا دەرگای یانەکە بۆ شتایگەر کراوەیە ئەگەر بگەرێتەوە ریزی یانەکەی،بەڵام تاکو ئێستا شڤان خۆی یەک لای نەکردۆتەوە.
کارزان کانەبی
Top