گواردیۆلا لە لایەن بایەڕن میونشینەوە بەرگری لێدەكرێت
لەم بارەیەوە، (کارل هینز ڕۆمەنیگێ) سەرۆکی یانەی بایەڕن میونشین بە ئێزگەی (بایەرن ڕۆندڤۆج)ی گوت” پێویستە هەموومان سوپاسی ئەو ڕاهێنەرە بکەین و ڕێزی زۆری لی بگرین لە بەرامبەر ئەو خزمەتانەی بە یانەکەمانی پێشکەش کرد، لە کاتی ئەودا یانەکە چەندین نازناوی بەدەستهێنا بۆیە پێم وایە ڕەخنە گرتن لەو ڕاهێنەرە کارێکی بێ بنەما دەبێت.
ئاشکرایە، کە ڕێبیری چەند رۆژێک لەمەو بەر ڕەخنەی توندی ئاراستەی گواردیلۆلای ڕاهێنەری پێشوو گرتبوو، بە قسەی ڕێبیری پیپ لە کاری ڕاهێنەرایەتی بێ ئەزموونە و تۆپی پێی قورس کردووە، لە کاتێکدا یاری تۆپی پێ زۆر بە ئاسانی ئەنجام دەدرێت.
hamataqana
