بەرگریکارێکی بلوگرانا نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی
مۆنتۆیا بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی وەرزی رابردووی سێرجی رۆبێرتۆ، ھەروەھا بوونی ئالێکس ڤیدال لە پۆستەکەی، ناچارە بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی ئەو یانەیە بکاتەوە، بۆیە دەیەوێت وەڵامی بەرپرسانی ڤالێنسیا بداتەوە کە تەنھا کریاری ئەون.
مۆنتۆیای بەرگریکاری ٢٥ ساڵ، وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی ریال بێتیس یاری کرد و دوای کۆتایی ھاتنی ماوە کاتیەکەی، جارێکی دیکە گەرایەوە بارسێلۆنا.
hamataqana
