بۆ یارى سوپەرى ئەوروپا زیدان ئامادەکاریەکانى دەست پێ کرد
پاش ئەنجامدانى دوو یارى دۆستانە لەگەڵ یانەکانى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسی و چێڵسی ئینگلیزى، زیدانى راھێنەر دەیەوێت بەشدارى بەیاریزانەکانى بکات کە تازە پەیوەندیان بەراهێنانەکانەوە کردووە.
تائێستا هەریەک لە مۆدریج و جەیمس رۆدریگێز و رامۆس بەشداریان لە یاریەکانى ریاڵ مەدرید نەکردووە و زیدانى راهێنەریش دان بەگرنگى بەشداریکردنى ئەو سێ یاریزانەدا دەنێت لە یارى داهاتووى تیپەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن.
لەهەمان کاتدا زیدان هیوادارە کەریم بنزیمە بەتەواوى پیکانەکەى تیپەڕێنێت و لەچەند خولەکێکى یاریەکە بەشدارى بەهێرشبەرەکەى بکات.
ریاڵ مەدرید لە نۆى ئەم مانگە و لەیارى کۆتایى جامى سوپەرى ئەوروپا رووبەروى سیڤیلیە دەبێتەوە و لە یاریگاى لیکرینداڵ لە نەرویج بەڕێوە دەچێت.
hamataqana
