بلوگرانا هێرشبەرێکی فەرەنسی کردۆتە ئامانج
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە ئیدارەی ئەو یانەیە بیر لە جینیاک دەکاتەوە بۆ هێڵی پێشەوەی یانەکەو دەیانەوێت لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
رۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە یانەی بەرشەلۆنە ئەو هێرشبەرە بە یاریزانێکی گەورە دادەنێت چونکە توانیویەتی لە ٣٩ یاری بۆ یانەکەی ئەنجام داوە ٢٨ گۆڵ تۆمار بکات و ڕاهێنەری فەرەنساش ئەو یاریزانەی لە یاریەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ بانگکردبوو، کە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت یاریزانێكی بەتوانایە.
hamataqana
