بە فەرمی ... مێرنگی بۆ هێنانی سیسۆكۆ دەستی بە گفتوگۆكردن كرد

بە فەرمی ... مێرنگی بۆ هێنانی سیسۆكۆ دەستی بە گفتوگۆكردن كرد
رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەكی فەرمی دەستی بە هەنگاوەكان كرد بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی فەرەنسی كە لە یانەی نیوكاسڵ یونایتد یاری دەكات.

رۆژنامەی (ok diario)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی ریال مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی (موسا سیسۆكۆ) بۆ ئەمەش بەفەرمی دەستی بە گفتوگۆكردن كردووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ریال مەدرید بەهۆی چوونی پۆگبا بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بێ هیوابووە و بۆیە پێویستی بە ئەستێرەیەكە هاوشێوەی پۆگبا یاری بكات.

رۆژنامە ئیسپانییەكە دەڵێت: نیوكاسڵ یونایتد داوای (40) ملیۆن یۆرۆی كردووە، بەڵام بەرپرسانی ریال مەدرید بەشێوەیەكی سەرەتایی ئامادەن بڕی (30) ملیۆن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەكە تەرخان بكەن.


hamataqana
Top