مێرەنگی و بلوز رێكدەكەون

مێرەنگی و بلوز رێكدەكەون
لەسەر ئاڵوگۆر كردنی یاریزان، رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردەوە هەردوو یانەی چێڵسی و ریال مەدرید رێكدەكەون.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاوی كردەوە یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا دووپات كردۆتەوە و داوای لە ئیدارەی ریال مەدرید كردووە گفتوگۆیەكە بەسەركەوتوویی كۆتایی پێبهێنن.

سەرچاوەكە ئەوەیشی ئاشكراكردووە، ریال مەدرید رازی بووە لەسەر دەستبەرداربوون لە تواناكانی هێرشبەرە لاوەكەی بەو مەرجەی چێڵسیش ئامادەبێت دەستبەرداری ئەدین هازار بێت.

وەك دەیلی ستار پێشبینی كردووە: هەردوو یانە ئیسپانی و ئینگلیزییەكە لەسەر ئاڵوگۆركردنی یاریزانەكانیان رێككەوتوون و سەرقاڵی دارشتنی بۆندەكەن.


hamataqana
Top