داوایەك لە زیدانەوە بۆ پێرێز

داوایەك لە زیدانەوە بۆ پێرێز
گۆڤارێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری ریال مەدرید یەك داوای ئاراستەی پێرێز كردووە بۆ ئەوەی یاریزانێكی نوێ بگوازێتەوە ریزەكانی.

گۆڤاری (دۆن بالۆن)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: زێدان بە پێرێزی ووتووە جگە لەو یاریزانە پێویستیمان بەهیچ یاریزانێكی دیكە نابێت.

ئەو سەرچاوەیە روونی كردۆتەوە: زێدان بە پێرێزی ووتووە تەنها هەوڵ بۆ گواستنەوەی دێڤید ئەلەبای باڵی چەپی یانەی بایرن میونخ بدات و بیگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بە بروای زێدان ئەم ئەستێرە نەمساوییە كە لە باڵی چەپ یاری دەكات لە توانایدا هەیە لە دڵی بەرگریكارانیش یاری بكات و لە بەشێك لەیارییەكان ببێتە شوێنگرەوەیەكی باشی پیپی.


hamataqana
Top