ریال مەدرید ئامانجی چەند یاریزانێکە
ریال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەوەی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی یاریزانان پوگبا لە ئیتالیەوە بۆ ئیسپانیا ، پوگباش تاڕادەیەک سەرکەوتبوو لە چوونی بۆ یانەی مان یونایتد، رۆژنامەی ئاس ی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ شوێنی پوگبا چەندین یاریزانی کردۆتە ئامانج بۆ گواستنەوەی ھاوینە یانەی مێرەنگی ھەریەک لە یاریزانان مارکۆ ڤێراتی تەمەن ٢٣ی بھێنێتە ریزی تیپەکەی و ٤٠ملیۆن یۆرۆشی بۆ داناوە سەرۆکی یانەی ریال مەدریدیش قسەی لەگەل ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس کردووە ، جگە لەمەش ریال بە ھیوایە یاریزان نیمانیاماتیشچ لە یانەی چێلسی بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی کە ئەم یاریزانە تەمەنی ٢٧ساڵە یانەی مێرەنگی ئامادەیە بڕی ٣٨ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات ھەرچەندە ئەم یاریزانەش بەھیوایە لە یانە ئینگلیزیەکە بڕوات دوای ھێنانی کانتی بۆ یانەی چێلسی، ریال چاوی لەسەر تواناکانی مۆسا سیسۆکۆی یاریزانی یانەی نیوکاسل یونایتدە ریال بەھیوایە ئەم یاریزانە فەرەنسیە بۆ ئەوەی بگوازێتەوە ریزی تیپەکە ئەم یاریزانە تەمەنی تەنیا ٢٦ ساڵە ، جگە لەم یاریزانەش بلیز ماتوێدی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان ئەم یاریزانەش لە بەرنامەی زێدانی ڕاھێنەرە و بڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆی بۆداناوە .
کارزان کانەبی
