لە لێدوانێكیدا سیمۆنى رایگەیاند كە گریزمان شایسته‌ى خه‌ڵاتى تۆپى زێرینه
پێگه‌ى تۆتۆ مێركاتۆى ئیتاڵى لێدوانێكى سیمۆنى ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت: گریزمان یاریزانێكى یه‌كلا كرهوهیه له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، هیوا دارم یه‌كێك بێت له سێ پاڵێوراوه‌كه‌ى خه‌ڵاتى تۆپى زێرین، كە ئەو شایسته‌ى ئه‌م نازناوه‌یه.
سیمۆنى زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌تله‌تیكۆ هه‌وڵ ده‌دات باشترین ئاست پێكه‌ش بكات، له‌م پێناو یه‌ك شت ئێمه ئاماده‌ین ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنه له یاریه‌كان.
گریزمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات له‌یاریه‌كانى یۆرۆ و له‌یارى كۆتایى یارى كرد،به‌ڵام به‌رامبه‌ر پۆرتوگال تووشى شكست هات، له هه‌مان كاتدا توانى شه‌ش گۆل تۆمار بكات، جگه له‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى كرد بۆگه‌یشتن به‌یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تووشى شكست هاتن به‌لێدانى یه‌كلا كه‌ره‌وه له خاڵى سزا.
hamataqana
