پاریس سانجێڕمان نزیكە لە هێرشبەرێكی ریال مەدرید
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی خیسێ یان بەشێوازی خواستن یان بەرەسمی بەو یانە فەرەنسیە بفرۆشێت، کە ڕاهێنەری نوێی یانەکە ئۆنای ئێمری سەرسامە بەو یاریزانەو دەیەوێت پەلکیشی پێکهاتەکەی پی ئێس جی بکات.
خیسێ لە لایەن زیدانی ڕاهێنەری یانەکەوە بە شێوەی سەرەکی پشتی پێ نابەسترێت و ئەو یاریزانەش دەیەوێت یانەیەکی تر بدۆزێتەوە.
hamataqana
