یەكێتی تۆپی پێی كوردستان راگرتنی چاڵاكییەكانی راگەیاند

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان راگرتنی چاڵاكییەكانی راگەیاند
بەمەبەستی تاوتیوكردنی چاڵاكییەكانی، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رۆژی چوارشەممە لە بارەگای خۆیدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بریاریدا له‌ ئێستادا به‌ هۆی كێشه‌ی دارایی ناتوان چاڵاكییه‌كانی وه‌رزی 2015-2016 ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ركاتێك له‌ كێشه‌ داراییه‌كان چاره‌سه‌ر كرا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان ده‌ستپێده‌كاتەوە.
بەم بریارەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خولی پلە دووی كوردستان و لاوان و تازەپگەیشتووان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
رێبین رەمزی
Top