بە فەرمی ... فیدرەر بەشداری ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل ناکات
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک فیدرەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و نوسیوەیەتی، بەداخەوە ناتوانم لە ئۆڵۆمپایدی ڕیۆ دی جانیرۆ و پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزە بەشداری بکەم.
فیدرەر ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو نەشتەرگرەییەی لە ئەژنمۆدا ئەنجاممدا، دەبێت ماوەیەکی زۆر پشوو وەربگرم، پزیشکەکانم پێیان ڕاگەیاندم، ئەگەر بمەوێت بۆ چەند ساڵێکی تر یاریی بکەم ئەوا نابێت لەم وەرزەدا یاریی بکەمەوە.
لەکۆتاییدا فیدرەر ڕایگەیاند، دوورکەوتنەوە لەو هەموو پاڵەوانێتییە زۆر هەستێکی ناخۆشە چونکە من زۆر یاریی تێنس و هاندەرانم خۆشدەوێت، بەڵینتان پێدەدەم لە ساڵی 2017 زۆر بەبەهێزی دەگەڕێمەوە.
hamataqana
