ریال مه‌درید لە لایەن گواردیۆلاوە پاشەكشەی پێكرا
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی ماركا، ریال مه‌درید بڕی 24 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی گابرێل خیسۆس پێشكه‌شی یانه‌ی پاڵمیراسی برازیلی كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی یانه برازیلییهكه وڵامی گرێبه‌سته‌كه‌ی ریال مه‌درید بده‌نه‌وه، مانچێسته‌ر سیتی نرخی ئه‌و یاریزانه‌ی زیاد كرد و 30 ملیۆن یۆرۆی خسته خزمه‌تی پاڵمیراس له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له خیسۆس.
ماركا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده نه‌بووه نرخه‌كه‌ی بۆ زیاد بكات و ناتوانێت كێبڕكێی یانه ئینگلیزییه‌كه بكات، بۆیه له كڕینی خیسۆس به‌فه‌رمی كشایه‌وه.
خیسۆسی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، ماوه‌ی 4 وه‌رزه له یانه‌ی پاڵمیراسی به‌رازیلی یاریی ده‌كات، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی تۆپی پێی برازیلیشه، پێشتر یانه‌ی بارسێلۆناش نوێنه‌ری بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ڕه‌وانه‌ی به‌رازیل كرد بوو، به‌ڵام هێشتا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه له كڕینی ئه‌م یاریزانه سه‌ركه‌وتوو بێت.
hamataqana
