باکا بۆندی بلوگرانای ڕەتکردەوە

باکا بۆندی بلوگرانای ڕەتکردەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکان، (کارلۆس باکا) هێڕشبەری کۆلۆمبی یانەی ئای سی میلانی ئیتاڵیا گرێبەستێکی یانەی بارسێلۆنای ڕەت کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی (لاگازیتا دیلا سپۆرت)ی ئیتالیا بڵاویکردووەتەوە، کە کارلۆس باکا لەبەر سێکوچکەی بارسا کە بە msn ناسراوە و لە ترسی ئەوەی نەتوانێ پێگەیەک بۆ خۆی بکاتەوە، گرێبەستی یانە کەتەلۆنییەکەی ڕەت کردووەتەوە، لە هەمان کاتدا یاریزانەکە خوازیارە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ڕێک بکەوێت و لە ژێر سەرپەرشتی (ئۆنای ئێمری) ڕاهێنەری تازەی یانە زەبەلاحەکەی پاریس یاری بکات.

ڕۆژنامەکە سەبارەت بەو هیوایەی باکا ئاماژی کردووە، کە لەبەر ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەی یاریزانە بیانییەکانی تەواو بووە، باکا پێویستە چاوەڕێی ڕۆیشتنی (لۆکاس مۆرا)ی بەڕازیلی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە یانەکە تۆمار بکرێت.


hamataqana
Top