نۆلیتۆ چوونی بۆ مان سیتی و ڕەتکردنەوەی بارسێلۆنای ئاشکرا کرد

نۆلیتۆ چوونی بۆ مان سیتی  و ڕەتکردنەوەی بارسێلۆنای ئاشکرا کرد
لە پرێس کۆنفرانسێکدا، نۆلیتۆ هۆکاری هەڵبژاردنی یانەی مانچێستەر سیتی و رەتکردنەوی یانەی بارسێلۆنای بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا کرد.

لەم باریەوە، نۆلیتۆ کە لە قوتابخانەی لاماسیای سەر بە یانەی بارسلیۆنا تۆپی پێی کردوە، گوتی” من باشترین بڕیارم دا کاتێک گرێبەستم لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی واژوو کرد، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو یانەیەش ئەوەیە کە پیپ گواردیۆلا سەرپەرشتی دەکات، ئەو راهێنەرە یەکێک بوو لەوانەی لە لاماسیا گرنگی بە من داوە و بە ئامۆژگارییەکانی توانیم ئاستم بەرز بکەمەوە، بۆیە ئەو بڕیارەی من لە ڕووی کەسێتی و کارەوە بە باشترین بڕیاری لە قەڵەم دەدەم.

لە هەمان کاتدا چاودێرانی تۆپی پێ پێیان وایە، کە نۆلیتۆ لە مانچێستەر سیتی بواری یاریکردنی زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا کە بەهۆی مێسی و نێیمار و سوارێز ئەستمە هێرشبەرێکی دیکە بە ئاسانی پێگەیەک بۆ خۆی بکاتەوە.

hamataqana
Top