‌سەرۆکی یانەی ناپۆلی لەسەر رۆشتنی هیگواین هاتە دەنگ و لێدوانێكی توندی دا

‌سەرۆکی یانەی ناپۆلی لەسەر رۆشتنی هیگواین هاتە دەنگ و لێدوانێكی توندی دا
ئوریلیۆ دی لورینتس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، هێرشێکی زۆر توندی کردە سەر گۆنزالۆ هێگواین، کە بەم نزیکانە چوەتە یانەی یۆڤانتۆس.

دی لورینتس، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "کورییری دیلۆ سپۆرت" رێگربووین لە فرۆشتنی هێگواین بەڵام کاتێک یۆڤانتۆس ئامادەبوو بە هەموو مەرجەکان رازیبێت هەموو شتێک تێکچوو.

وتیشی هیچ کات چاوەروانی ئەوەمان نەدەکرد هێگواین بڕوات، زۆر کەلـلە رەق بوو هەموو ئەو سێ ساڵەی لە ناپۆلی بردیە سەر سڕیەوە ، زۆر کەس بە ناپاک ناوی دەبەن.

راشیگەیاند ئەو شێوازەی ئەو پێی رۆشت بە هەموو شێوەیەک دەتوانین بڵێن ناپاکی کرد وە باش نەبوو، وە ئەمەوێت ئەو بابەتە دابخەم و کاتی زیاتری تیا بە فیرۆ نەدەم.

لەبارەی یوڤیەوە وتی هەر ئەوە هەڵسوکەوتەم لێ چاوەروان دەکردن، بە شێوەیەکی گشتی تۆپی پێی زۆر توندە و لە زۆر کاتدا رێز نامێنێ.

hamataqana
Top