ناپۆلی نرخەكەی هیگواینی بە چوار یاریزان دەدات

ناپۆلی نرخەكەی هیگواینی بە چوار یاریزان دەدات
كارگێری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بڕیاریدا بۆ سوود وەرگرتن لە پارەی فرۆشتنی گۆنزالۆ هیگواین چوار یاریزان بەدەستبهێنێت.

رۆژنامەی (گازێتا وۆرڵد)ی ئیتاڵ بڵاوی كردەوە یانەی ناپۆلی بەنیازە چەند یاریزانێك بباتە ریزەكانی، بۆ ئەمەش سوود لە پارەی هیگواین وەردەگرێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاوی كردەوە، ناپۆلی لەبەرامبەر پارەكەی هیگواین كە بڕەكەی (94) ملیۆن یۆرۆیە هەریە كە لەیاریزانان (ماورو ئیكاردی و كۆرینتین تولیسو و ماركۆ روج و ماتیۆ دارمیان) دەباتە ریزەكانی.

لەئێستادا یانەی ناپۆلی لەسەروبەندی كۆتایی هێنانیەتی بە گفتوگۆیەكانی لەگەڵ یانەی یوڤینتۆس بۆ ئەوەی هیگواین بەفەرمی بكاتە یاریزانی خانمە پیرەكە.


hamataqana



Top