چەند زانیاریەك و خشتەی یارییەكەی ئەمرۆی ریال مەدرید بزانە

چەند زانیاریەك و خشتەی یارییەكەی ئەمرۆی ریال مەدرید بزانە
بڕیارە ئەمرۆ یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی پاڵەوانان بەردەوامی هەبێت و هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان رووبەرووی یەكترببنەوە.

یارییەكە كاتژمێر (2:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئۆهایۆ ستادیۆم) لە ویلایەتی كۆڵۆمبۆس لە ئەمریكا ئەنجامدەدرێت.

هەردوو یانە خۆیان بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئامادە دەكەن ، بەتایبەت یانەی ریال مەدرید كە لە مانگی داهاتوو لە پاڵەوانیەتی جامی سوپەری ئەوروپا رووبەرووی ئیشبیلیە دەبێتەوە.

ئەمە یەكەم یاری ریال مەدریدە لەم هاوینە ئەنجامی دەدات دوای بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر حیسابی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.


hamataqana
Top