ئێمێرێ بەدوای شوێنگرەوەی ئیبڕاهیمۆڤیچ دا دەگەڕێت
ئێمێرێ لەم بارەیەوە بە ڕۆژنامەی(لیکیب)ی فەرەنسی گوتووە: دوای رۆیشتنی ئیبڕا بۆ مانچێستەر یۆنایتد، ئێمە (کاڤانی)مان هەیە، بەڵام گەر ئەویش تووشی پێکان بێت، ئەوا ئێمە تووشی کێشە دەبین، پێویستە یاریزانێکی دیکە هەبێت، بە هەمان ستایلی کاڤانی یاری بکات.
بەم دواییە باس لە دەست نیشان کردنی هەر یەکە لە گامیرۆی یاریزانی سڤیلیا و (کیفین ئۆگەستین)ی گۆڵکاری پاڵەوانییەتی ئەوروپا بۆ خوار تەمەن 19 ساڵ کرا وەک دوو پاڵێوراوی بەهێز بۆ ئەوەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینە گرێبەتستیان لەگەڵ واژۆ بکرێت.
ئاشکرایە، زلە یانەکەی پاریس لە دوایین یاری دۆستانەدا بە ئەنجامی 3-1 لە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالیای بردەوە.
hamataqana
