سێیەمین گرێبەستی هاوینە بۆ كۆنتی لە كۆتایدایە

سێیەمین گرێبەستی هاوینە بۆ كۆنتی لە كۆتایدایە
ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی، لە هەوڵەکانی بۆ تۆکمە کردنی هێڵی بەرگری تیپەکەی بەردەوامەو بۆ ئەو مەبەستە بڕی 37 ملیۆن پاوەنی بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی یانەی ناپۆلی ئامادەکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ‘TheSun’ی بەریتانی، خالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی، داوای لە بەرپرسانی یانەکە کردووە ڕێگەی پێبدەن بۆ ئەوەی ئیتاڵیا جێبهێڵێت.

برۆنۆ کە بریکاری ئەو یاریزانەیە هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوەو دەڵێت: “ڕۆژی شەممە لە دیمارۆ بووم بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەین، بەڵام نەگەیشتینە ڕێککەوتن، کۆلیبالی دەیەوێت ناپۆلی جێبهێڵێت”.

دەشڵێت: بە هاندەرانی ناپۆلی دەڵێم ئارام بن، کۆلیبالی ئەگەر بڕوات، ناڕوا بۆ یوڤانتۆس، چێڵسی و ئیڤەرتۆن ئەویان دەوێت و هەردووکیان بەدوای بەرگریکارێکی بە کوالێتی ئەودا دەگەڕێن.


hamataqana
Top