تا گەرانەوەی ڕۆناڵدۆ مێرنگی بە پلانێکی تازە یاری دەکات
سایتی (فووتبۆڵ)ی فەرەنسی، لەم باریەوە ئاماژەی کردووە کە یانەی ڕیاڵ لەگەڵ زێدان لەبەردەم شۆڕشێکی تاکتیکی دایە و زیزۆ بە نیازە شێوازی یاری کردن لە یارییە خۆئامادەکاییەکان وسەرەتای لیگا لە 4-4-3 بۆ 4-4-2 بگۆڕن، ڕۆژنامەکە ڕوونی کردەوە کە یانەی شاهانە ڕۆژی پێنجشەممە بە پلانە تازەکە یاری پاڵەوانییەتی جامی بەرانبەر پاریس سان جێرمان دەکات.
ڕۆژنامەی فووتبۆڵ لە درێژەی هەواڵەکەی پێکهاتەی پێشبینی کراوی ڕیاڵ مەدرید بڵاو دەکاتەوە کە تێیدا کلیۆر ناڤاس وەک گۆلپارێزی سەرەکی یاری دەکات و لە هێلی بەرگری هەر یەکە لە ڕامۆس و مارسیلۆ و ڤاران لە هێلی بەرگری یاری دەکەن و هەروەها مۆدریچ و جێمس ڕۆدریگێز و ئیسکۆ لە ناوەڕسات یاری دەکەن، لە هێلی هیرش بردنیش کەریم بن زیمە و مۆراتا یاری دەکەن.
hamataqana
