دواین لێدوان لە لایەن پۆگباوە

دواین لێدوان لە لایەن پۆگباوە
سەرچاوەیەكی هەواڵ لە ئیسپانیاوە دووپاتیدەكاتەوە، پۆل پۆگبای یاریزانی فەڕەنسی حەزدەكات پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بكات، هەرچەندە بەڕێوەبەری كارەكانی هەموو هەوڵێكی خستووەتەگەڕ بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ریزەكانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

تۆڕی هەواڵی كادینا سێری ئیسپانی رایگەیاند، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە نرخێكی خەیاڵی پۆرگبا لە یوڤێنتۆسەوە بگوازێتەوە ریزەكانی، بەڵام پۆگبا خۆی حەزدەكات بچێتە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و لە ژێر سەرپەرشتیی زیندانی هاونیشتیمانیی یاریی بكات و رەنگە پەیوەندییش بە ریالەوە بكات.

ریال مەدرید بۆ ئەوەی پۆگبا بەدەست بهێنێت، دەبێتە بچێتە نێو ململانێی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد، كە ئامادەیە بە گرێبەست و مووچەیەكی بەرز، كە ساڵانە دەگاتە 13 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی فەڕەنسا بگوازێتەوە ریزەكانی.


hamataqana
Top