ریبێری: هەست بە متمانەیەكی گەورە دەكەم لە ژێر چاودێریی كارلۆ ئەنچیلۆتیدا

ریبێری: هەست بە متمانەیەكی گەورە دەكەم لە ژێر چاودێریی كارلۆ ئەنچیلۆتیدا
فرانك ریبێری یاریزانی فەڕەنسیی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، ئەوەی ئاشكرا كرد كرد كە لەژێر چاودێریی كارلۆ ئەنچیلۆتیدا هەست بە متمانەیەكی گەورە دەكات، بە بەراورد بە پێپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی یانەكەی، كە ئێستە راهێنەری یانەی مانچستەر سیتییە و سێ ساڵی لە یانەی بایرن میونشن بەسەر برد.

ئەو یاریزانە 33 ساڵانە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەردەوام و پچڕپچڕ پێكان هاتووەتە رێی و بەو هۆیەوە لە سێ وەرزی رابردوودا بەشداریی 50 یاریی كردووە، بەڵام لە سێ یاریی ئامادەكاریدا لەژێر سەرپەرشتیی ئەنچیلۆتیدا، بە شێوەی سەرەكی بەشداریی كردووە و دوو گۆڵی تۆمار كردووە.

سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو هەریەك لە یاریزانان دۆگلاس كۆستا و كۆمان كە لە هەمان شوێنی ریبێری یاری دەكەن، بەهرەی كانییان زیاتر هەڵدەكشان، بەڵام ریبێری چاوی لەوەیە بە شێوەی سەرەكی بەشداریی یارییەكانی یانە باڤارییەكە بكات.

لەو رووەوە ریبێری دەڵێت: من باشترم و هەست بە ئازادیی زیاتر دەكەم، ئەنچیلۆتی بۆ بایرن دیارییەك بوو، لەو كاتەوەی هاتووەتە ئێرە هەست بە متمانەیەكی گەورە دەكەم، ئەو راهێنەرێكی ناوازەیە و من پێویستم بە كەسی وەك ئەو و یۆپ هاینكس یان ئۆتمار هێتسفێڵدە، من بۆ دەرخستنی توانای خۆم پێویستم بەو متمانەیەیە و خاڵی بەهێزم بقۆزێتەوە.

وتیشی: هەموو شتێك دەكەوێتە سەر متمانە و رێزگرتن و نزیكبوونەوە لە یاریزانان، بەو جۆرە یاریزان 150%ـی توانای دەخاتە گەڕ، دەتوانین لەژێر سەرپەرشتیی ئەنچیلۆتی دەستكەوتی گەورە بە دەست بهێنین.

hamataqana
Top