زێدان بیر لە ھێنانی ریاز دەکاتەوە
ھەرچەندە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاکو ئێستا ھیچ یاریزانێکی بەفەرمی نەھێناوەتە ریزی یانەکەی و ھاندەرانیش بە گومانەوە دەرواننە ئەم بێ دەنگیەی زیدان و پێریز بۆیە پێش بینی دەکرێ لە کۆتایی کاتی گواستنەوەی یاریزانان ریال مەدرید سوپرایزی پێ بێت بۆ ھاندەرانی یانەکەی، لە ئێستادا زێدانی ڕاھێنەری بیر لە ھێنانی ریاز محەزەری یاریزانی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەی مێرەنگی، زێدان بە ھێنانی ئەم یاریزانە جەزائیرەیە دەیەوێت ریزی تیپەکەی بەھێزتر بکات تۆری ھەوالی دیفینسا سنترالی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەم ھاوینە محەرەز دەبێتە مەدریدی و ئەویش لە رێگەی زێدانی بە ڕەگەز جەزائیریەوە ئەم کارە ئەنجام دەدرێت کە ھەردوو یاریزانەکە لە ڕچەلەک جەزائیرین بۆیە کاریگەری زێدان لەسەر ئەم یاریزانە زۆرە بۆ ئەوەی بیگوازیتەوە ریزی یانەی مێرەنگی ، پێش بینش دەکرێ ھاتنی ریاز بۆ شوێنی رۆدریگز بێت ئەویش بەھۆی ئارەزووی رۆیشتنی رۆدریگز بۆ یانەکانی تر بەھۆی یاری پێ نەکردنی بە شێوەی سەرەکی لە تیی ریال مەدرید، یانەی شاھانە کێبرکێ بەھێز دەکات لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانەکانی مان سیتی و ئەرسناڵ لەسەر ھێنانی ئەم یاریزانە جگە لە ھێنانی موسی سیسوکۆ بۆ ریزی یانەکەی ئیسپانیا .
کارزان کانەبی
