بەھۆی قەیرانی دارایی ئەفرۆدێت مەشقەکانی ڕاگرت
ھەر چەندە کچە یاریزانانی تۆپی فوتساڵی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی تاکو کۆتایی ھاتنی مانگی ڕەمەزانیش مەشقەکانیان بەردەوامبوو بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ خولەکانی داھاتووی کوردستان و عێراق، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی تیپەکە بڕیاری وەستانی مەشقی یانەکەی دا بۆ کاتێکی نادیار بۆ دووبارە دەستکردن بە مەشقی ئاسایی تیپەکە لە بارەی وەستانی مەشقەکانی یانەکەش عەباس فەرەج ڕاھێنەری تۆپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدیت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە لە مەشقەکانمان بەردەوام بووین بۆ ئامادەکاری زیاترمان بۆ خولەکان و ئامادەکردنی یاریزانان بۆ پاڵەوانیەتیەکان، تاکو مانگی رەمەزانیش مەشقی ئێمە بەردەوام بوو، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و کێشەی ھات و چۆ پاسی گواستنەوەی یاریزانانمان راگرتووە ، یانەکەشمان ئەڵی نە پارەمان ھەیە و نەگازی پاسیش نە پارەی شوفێریشمان ھەیە ، جگە لەمەش پاڵەوانێتی بۆتە سوپرایز لە کوردستان کەس نازانێ کەی ئەنجام دەدرێت بۆیە واباشە یاریزانان ھەموو کات ئامادە بکرێن، خولی کوردستان لە ماوەی داھاتوو ئەنجام دەدرێت و خولی عێراقیش تاکو ئێستا دیار نییە کەی ئەنجام دەدرێت ڕەنگە بەھۆی قەیرانی دارایی نەتوانین بەشداری خولی عێراقی بکەین.
کارزان کانەبی
