ھەولێر ڕاھێنەرێکی بە ئەزموونی دەوێت
ھەرچەندە یانەی وەرزشیی ھەولێر کە ساڵانی ڕابردوو یەکێک بووە لە یانە ڕکابەرەکان بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی نایابی یانەکانی عێراقی ، بەڵام ماوەی دوو وەرزە بەھۆی ئەو قەیرانە داراییە سەختەی کە بەرۆکی یانەکانی گرتووە و ژمارەیەک لە یاریزانانی دیاری یانەکەش نیازی جێھێشتنی یانەکەیان ھەیە بەھۆی ئەو گرێبەستە گران بەھایانەی کەلەلایەن یانەکانی تری ناوەڕاست وباشووری عێراق پێشکەشیان کراوە بۆیە ھەولێریش ھەوڵی مانەوەیان دەدات لە ریزی یانەکە، بۆیە لە ئێستادا ھەولێر لە ھەوڵی ڕازی کردنی حکومەتە بۆ ئەوەی ھاوکاری دارایی بکرێن و بەشداری لە خولی نایابی عێراق بکەن و ڕاھێنەرێکی بەتواناش بدۆزنەوە بۆ ریزی یانەکەیان لەم بارەشەوە بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە وەرزی نوێ خولی نایابی عێراق بەشداربین و ئەویش بە پاڵپشتی و ھاوکاری حکومەتی ھەرێم و دڵسۆزانی یانەکە دەبێت، بۆیە ئێمە ئومێدی زۆرمان ھەیە کە بتوانین بەشداری یارییەکانی وەرزی نوێ بکەین و ھەر چەندە قەیرانی سەختی دارایمان ھەیە و گرێبەستی یاریزانانمان لا ماوە ، بۆیە ئێمە بۆ مەشقی یانەکە لە ئێستادا ھیچ کەسێکمان دیاری نەکردووە و بەڵام ناوی ڕاھێنەری تورکی چۆشکان دمیرباکان ھاتووە بۆ ئەوەی مەشقی تیپەکە بداتەوە ، بەڵام ئەویش تەنیا قسەیە جارێک و ھیچ کارێک بەفەرمی نەکراوە و قسە لەسەر یاریدەدەریش کراوە کە تاکو ئێستا دکتۆر تاریق حەجییە کە خەڵکی موسلە و بەربژێرە بۆ ئەوەی بکرێتە یاریدەدەری یانەکەمان، بەڵام تاکو ئێستا ئەوانە فەرمی نیینە بۆیە ئێمە لە کۆبوونەوەکانی داھاتوومان بڕیاری کۆتایی لەسەر دیاری کردنی ڕاھێنەریش دەدەین و ھەوڵدەدەین ناوی یانەی ھەولێر بەبەرزی بھێلینەوە، سەبارەت بە یاریزانانیش ئەوان گرێبەستی دووساڵیان لەگەڵ ئێمە ھەیە .
کارزان کانەبی
