یاریزانێکی دھۆک بەشداری لە جامی یانەکانی ئاسیا دەکات
لەگەڵ ئەوەی بارو دۆخی دارایی یانەکانی کوردستان ڕوولە خراپی و یاریزانانی یانەکانی کوردستانیش رۆژ لە دوای رۆژ بە دوای بژێوی و باشبوونی باری دارایی خۆیان و خانەوادەکانیان دەگەرێن و ئێستاش یانەکانی کوردستان ئەو توانا داراییەیان لە بەردەست نییە بۆ ئەوەی یاریزانانی خۆیان ڕازی بکەن بە مانەوەیان لە یانەکانی شارەکانیان، یانەکانی شاری بەغداش چاویان لە سەر یاریزانانی کوردستانە بۆ ئەوەی بە تواناکانی ئەوان شەڕ نازناوەکان بکەن، زیاد ئەحمەد یەکێک لەیاریزانە بەتواناکانی شاری دھۆکە کە ماوەی دوو ساڵە لە باشووری عێراق لەگەڵ یانەکانی ئەو شارە خەریکی بەشداری کردنی یارییەکانە لە خولی نایابی عێراقی، زیاد کە وەرزی ڕابردوو لە یانەی دھۆکەوە پەیوەندی بە یانەی نەفتی جنوب کرد توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئەم یانەیە پێشکەش بکات بەھۆی ئاست بەرزی خۆشیەوە بۆ وەرزی نوێ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەفتی وەست مۆرکردوە ، لە بارەی چوونی بۆ یانەیەکی باشوری عێراقیش زیاد ئەحمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"من وەکو یاریزانێکی کورد مە ئێستا لە کاتی پیشەگەریمە و سەیری ئەوە دەکەم کام یانە گرێبەستی باشتر بدات و لەگەڵ من بگونجێت ئەو یانەیە ھەڵدەبژێرم ماوەی دوو وەرزە لە باشوری عێراقم ھەست بە ئاسودەیی دەکەم، ئەمساڵیش یانەی نەفتی وەست لە رێگەی عەبدول غەنی شەھد ڕاھێنەری یانەکە پەیوەندیان پێوە کردم و لەگەڵیان رێکەوتووم بۆ وەرزی وەرزی نوێ خولی عێراق لە ریزی یانەی نەفتی وەست یاری بکەم کە ئەمساڵ ئەوان بەشداری لە جامی یانەکانی ئاسیا دەکەن ئەوەش بۆمن درەفەتێکی باشە بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنم و ئاستی ڕاستەقینەی خۆم لە جامی ئاسیا پێشکەش بکەم و کە ئێمەی یاریزانانی کوردیش توانای ئەوەمان ھەیە کە لە پاڵ یاریزانانی بوونی خۆمان بسەلمێنن ، لە بارەی ھاتنی گرێبەستی تریش زیاد گوتیشی" من بەفەرمی گرێبەستم لە یانەی زاخۆ بۆ ھاتبوو بەڵام چونکە یانەی نەفتی وەست زووتر بەمنیان گوتبوو بۆیە پەیوەندیم بە ئەوانەوە کرد بەھیوای ئەوەشم بتوانم لە وەرزی نوێ ئەنجامی باش بەدەست بھێنم لەگەڵ یانە تازەکەم بەھیوای ئەوەشم یاریزانی کوردی زیاترروو لە یانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بکات بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی خۆمان بە بەرزی پێشکەش بکەین .
کارزان کانەبی
