هەولێر گرێبەستی یاریزانێكی تری نوێكردەوە

هەولێر گرێبەستی یاریزانێكی تری نوێكردەوە
ئەمرۆ دووشەممە لێژنەی گرێبەستی یاریزانان لە یانەی هەولێر لەگەڵ هەریەكە لە یاریزانان (ئیڤان خالید، بارزان شێرزاد، نیاز محەمەد، دڵدار خدر، محەمەد خالید، رێباز عەبدوڵڵا) كۆبووە، بەفەرمی گرێبەستی رێباز عەبدوڵڵا بۆ ماوەی سێ وەرز تر نوێكرایەوە، هەریەكە لە یاریزانان (ئیڤان خالید، بارزان شێرزاد، نیاز محەمەد، دڵدار خدر، محەمەد خالید) بۆچوونی خۆیان لەگەڵ لێژنەكە ئاڵوگۆر كرد و بۆچوونی هەردوو لا نزیكە لە یەكدی و پابەندی خۆیان بۆ یانەی هەولێر دووپاتكردووە، ناكۆیەك لە چەند خاڵێكی بچووك هەیە، كە دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گفتوگۆی لەسەر دەكات.
جێگەی باسە رۆژی یەكشەممەش یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی محەمەد ساڵح بۆ ماوەی سێ وەرزی تر نوێكردەوە و چاوەروان دەكرێت سبەی سێشەممە بەشی سێیەمی یاریزانەكان لەگەڵ لێژنەكە كۆبوونەوە ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی
Top