پێشمەرگەی هەولێر لە نوێكردنەوە بەردەوامە
پشتیوان رەشید بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەفەرمی ئەمرۆ دووشەممە گرێبەستی پێنج یاریزانی ترمان نوێكردەوە ئەوەیش هەریەكە لە (ئامانج كەریم، گۆران عیماد، هۆزان جەمیل، محەمەد مەحمود، ئیبراهیم حەیدەر) بوو.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە وەرزی رابردوو بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی پلەی دووەمی خولی نایابی كوردستان بە دەستبهێنێت.
رێبین رەمزی
