دۆرتمۆند هه‌موو ژماره پێوانه‌ییه‌كانی بۆندس لیگای شكاند
ئه‌گه‌ر سه‌یری میركاتۆی دۆرتمۆند بكه‌یت ده‌گه‌یته ئه‌و راستیه‌ی ئه‌و یانه‌یه به‌نیازه وه‌رزی ئاینده ركابه‌ری توند بكات له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان و نایه‌وێت چی تر هاوشێوه‌ی 4 وه‌رزی رابردوو له ریزبه‌ندی بۆندس لیگادا له‌دوای بایرن مونشنی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختیه‌وه بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه هه‌موو ژماره پێوانه‌ییه‌كانی میركاتۆی شكاندووه.
شێره‌كانی ڤێستیڤالیا له‌م میركاتۆیه‌دا 8 یاریزانی نوێیان هێناوه‌ته ریزه‌كانیان و دواین بۆندیش هێنانی ئه‌ندری شۆرلهبوو بۆ ریزه‌كانیان، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه خه‌رجی یانه‌كه له‌م میركاتۆیه‌دا گه‌یشته 120 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌م ژماره‌یه‌ش پێوانه‌ییه له‌مێژووی خولی ئه‌ڵمانیا، ته‌نانه‌ت یانه‌ی بایرن مونشنیش پێشتر له وه‌رزێكدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ كڕینی یاریزانان خه‌رج نه‌كردووه.
درێس زه‌ردو ره‌شه‌كان بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ به‌خشی به یانه‌ی بایرن مونشن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گۆتزه بگه‌ڕێننه‌وه ریزه‌كانیان كه پێشتریش له‌نێوان ساڵانی 2009 تا 2013 به درێسی ئه‌و یانه‌یه یاریی كرد‌و گه‌یشته ترۆپكی ئاستی یاریكردنی خۆی.
به‌ڵام گۆتزه له‌گه‌ڵ بایرن نه‌یتوانی هه‌مان ئاست پێشكه‌ش بكات، بۆیه هه‌میشه زیندانی كورسی یه‌ده‌ك بوو، ئه‌مه‌ش وای لێ‌كرد بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدراوه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی پێبكرێت.
وه‌ك چاوه‌ڕێش ده‌كرا بۆندی گۆتزه گرانترین بۆندی دۆرتمۆند نه‌بوو له‌م میركاتۆیه‌دا، چونكه ئه‌ندریه شۆرلهش په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌كه‌و وه‌ك رۆژنامه‌كانیش باسی لێوه ده‌كه‌ن بڕی بۆندی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند 30 ملیۆن یۆرۆ بوو.
به ئیمزاكردنی ئه‌و بۆنده‌ش شۆرله بووه هه‌شته‌م یاریزان كه له‌م میركاتۆیه‌دا په‌یوه‌ندی به بروسیا دۆرتمۆنده‌وه ده‌كات، كه پێش ئه‌و هه‌ریه‌كه له مارك پارتراو سوباستیان رۆد و عوسمان دیمبلی و میكێل مۆرینۆ و رالف گێرێر و ئیمری مۆر و ماریۆ گۆتزه بۆندیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه مۆر كردووه.
بۆنده‌كانی دۆرتمۆند گرانترینن له‌مێژووی بۆندس لیگا، چونكه پێش ئه‌م میركاتۆیه هیچ یانه‌یه‌كی به‌شداری بۆندس لیگا 80 ملیۆن یۆرۆ زیاتری له میركاتۆیهكدا خه‌رج نه‌كردووه.
هۆكاری خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2 هۆكار، یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه‌كی زۆر له رێگه‌ی فرۆشتنی 3 یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌كه، كه دۆرتمۆند له‌م میركاتۆیه‌دا ده‌ستبه‌رداری ماتس هۆمێڵس و هنریك میختاریان و ئیلكای گۆندۆگان بووه‌و له رێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌و 3 یاریزانه‌شه‌وه بڕی 105 ملیۆن یۆرۆی ده‌ست كه‌وتووه.
هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی كڕینی یاریزانی نوێ ئه‌و بۆشاییانه پڕبكاته‌وه كه رۆیشتنی ئه‌و 3 یاریزانه دروستیان كردووه، له‌هه‌مانكاتدا هێزێكی زیاتر به پێكهاته‌یه‌كی یانه‌كه ببه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ركابه‌رێكی به‌هێزی یانه‌ی بایرن مونشن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
له‌پاڵ ئه‌و 2 هۆكارهشهدا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداری كردن له چامپیۆنس لیگ، بۆیه ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌یه‌وێت به به‌هێزی له‌و پاله‌وانێتیه‌كه دهربكهوت به‌تایبه‌تی كه سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه داهاتی زۆر بۆ یانه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
hamataqana
