بۆڵت بۆ ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ ئاماده‌یه
بۆڵت به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانی له پاڵاوتنی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به ئۆڵۆمپیاد سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی ناوی خسته نێو ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن و ئێستاش ئه‌و راكه‌ره به‌ته‌واوی چاكبۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه بۆڵت وتی: هه‌ست ده‌كه‌م له دۆخێكی باشدام، ئێستا به‌باشی و بێ ئازار راهێنان ده‌كه‌م.
بۆڵت دوای پاشه‌كشه كردن له پاڵاوتنی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌وه‌ی هانز فیلهیم ڤۆڵڤارتی پزیشكی تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری بكات و له‌و باره‌یه‌وه وتی: له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڤۆڵڤارت چاره‌سه‌م وه‌رگرت، وه‌ك هه‌میشه‌ش جادوهكهی سه‌ركه‌وتوو بوو.
له‌یه‌كه‌م به‌شداری كردنیشی دوای چاكبوونه‌وه له‌پێكانه‌كه‌ی بۆڵت له جه‌وله‌ی له‌نده‌نی دایمۆند لیگ به‌شداری كرد‌و توانی پله‌ی یه‌كه‌می راكردنی 200 مه‌تر به‌ده‌ست بهێنێت.
hamataqana
