ریال مەدریدیش هاتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی محرز
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دێفنسا سێنتراڵی ئیسپانی، زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەیەوێت محرز بۆ وەرزی داهاتوو بباتە ریزەکانی.
راپۆرتی رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ناوی محرز لە چەند کاژێری رابردوودا زۆر لە نێو یانەکەدا هاتووە و لۆس گالاکتیکۆس بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەیەوێت رکابەری ئارسیناڵ بکات.
تاوەکو ئێستا داهاتووی ریاز محرز دیارنییە و یاریزانەکە چەندینجار رایگەیاندووە، خەون بەیاریکردن لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەبینێت و چەندین یانەش داوای دەکەن، بەڵام کلاودیۆ رانیێری رایگەیاندبوو ئەو یاریزانە لەگەڵ لیستەر سیتی دەمێنێتەوە.
hamataqana
