هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆرانی دووەم هات

هەڵبژاردەی عێراق تووشی دۆرانی دووەم هات
لە دواین رۆژی ئۆردوگا مەشقیەكەی، كە لە وڵاتی ئۆزباكستان ئەنجامی دا هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق تووشی دووەم دۆران هات بەرانبەر هەڵبژاردەی یەكەمی ئۆزباكستان.
لەم یارییە هەڵبژاردەی ئۆزباكستان بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە تاكە گۆڵی هەڵبژاردەی عێراق لە رێگەی یاریزانی شاری هەولێر بەیار ئەبو بەكر لە خولەكەكانی كۆتایی تۆماركرا، ئەمە یەكەم گۆڵی نێودەوڵەتیە، كە بەیاری تۆماری دەكات.
لەم یارییە یاریزان میران خەسرەو لەسەر سەرەتای یارییەكە تا كۆتایی لە یاریكردن بەردەوام بوو بۆ دووەم یاری لەسەر یەكدی و یاریزان بەیار ئەبو بەكر لە خولەكی 85 هاتە نێو یاریگا و توانی گۆڵێك تۆمار بكات و بۆ جاری دووەم گۆڵپارێز دلێر حاتم بەشداری لە یاریكردن نەكرد هەرچەندە لە هەردوو یاری دۆستانەدا ئاستەی هەردوو گۆڵپارێز محەمەد گاسد و جەلال حەسەن وەكو پێویست نەبوو.
دوای تەواوبوونی یارییەكە هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق بەرەو بەغداد گەرانەوە و چاوەروان دەكرێت درەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە هەر سێ یاریزانە كوردەكەی هەڵبژاردەی عێراق بگەنە هەولێری پایتەخت.
رێبین رەمزی
Top