ناپۆلی باكای بۆ شوێنگرەوەی هیگواین دەستنیشانكرد

ناپۆلی باكای بۆ شوێنگرەوەی هیگواین دەستنیشانكرد
رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە یانەی ناپۆلی گەیشتە رێككەوتن لەگەڵ یانەی میلان بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی هیگواین بباتە ریزەكانی.

رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: یانەی ناپۆلی گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ یانەی میلان بۆ ئەوەی (كارلۆس باكا)ی هێرشبەری كۆڵۆمبی بباتە ریزەكانی.

وەك سەرچاوەكە روونی كردۆتەوە: باكا دەبێتە شوێنگرەوەی هیگواین كە بڕیارە لەچەند كاتژمێری داهاتوو بەفەرمی وەك یاریزانی یانەی یوڤینتۆس دەستنیشان بكرێت.

توتو سپۆرت لەبارەی نرخی باكا ئاشكرای كردووە: یانەی ناپۆلی لەبەرامبەر بەدەستهێنانی تواناكانی كارلۆس باكا ئامادەی خۆی نیشانداوە بڕی (20) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی میلان.


hamataqana
Top