ره‌فزێكی گەورە لە لایەن پۆگباوە بۆ مۆرینهۆ
دی مازیۆ، یه‌كێكه له دیارترین رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئیتاڵیا، ئه‌مڕۆ ئاشكرای كردووه كه جارێكی دیكه یوڤێنتۆس گرێبه‌سته فه‌رمییه‌كه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ڕه‌ت كردۆته‌وه، باسی له‌وه‌ش كردووه پێشتر 110 ملیۆن یۆرۆیان ته‌رخان كرد بوو، دواجار به 120 ملیۆن یۆرۆ هاتنه سه‌رهێڵ، به‌ڵام دیسان له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ی خانمه پیره‌كه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه.
پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان، پێشتر له هاوینی 2012 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ ریزه‌كانی یوڤێنتۆس گواستراوه‌ته‌وه، یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌یانه‌وێت دیسان ئه‌م یاریزانه بۆ ئۆڵدترافۆرد بگه‌ڕێننه‌وه.
hamataqana
