گواردیۆلا سورە لەسەر گواستنەوەی كروس بۆ رێزی یانەكەی
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا، ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا زۆر شه‌یدای تۆنی كرووسه و پێشتریش كاتێك له بایرن میونشن بووه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ یانه باڤارییه‌كه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وكات به خه‌ونه‌كه‌ی نه‌گه‌یشت، ده‌یه‌وێت ئه‌م خه‌ونه له مانچێسته‌ر سیتی بێنێته دی.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌به‌رخاتری ئه‌م خواسته گه‌وره‌ی پیپ، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه به هه‌ر نرخێك بێت، تۆنی كروس له ریال مه‌دریده‌وه به‌ره‌و مان سیتی بهێنن.
رۆژنامه‌ی میره‌ر ئاشكرای كردووه، كه یانه ئینگلاندییه‌كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بڕی 50 ملیۆن پاوه‌ندیان بۆ كڕینی كروس ته‌رخان كردووه.
تۆنی كرووسی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، له هاوینی 2006 له یانه‌ی هانسا رۆستۆكی ئه‌ڵمانیا بۆ ریزه‌كانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، دواتر له 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیاوه كرد.
hamataqana
