لازیۆ هێرشبەرێکی دیکەی بۆ ریزەکانی گواستەوە
جیانلۆکا دی کارتزیۆ، شارەزا لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی لازیۆ دوای گوساتەوەی جۆردان لۆکاکۆی بەلجیکی، ئەمجارەیان چیرۆ ئیمۆبیل، ھێرشبەری پێشووی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیان بۆ ریزەکانیان گواستۆتەوە، بۆیە چاوەروان دەکرێت لە چەند سەعاتی داھاتوو ئەو گواستنەوەیە یەکلایی بکرێتەوە.
ئیمۆبیل بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە و بڕی سالانەی دوو ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بەرپرسانی لازیۆ گەیشتۆتە رێکەوتن.
hamataqana
