درێسی ژمارە 9ی شەیتانە سوورەکان بۆ ئیبڕاهیمۆڤیچ دانرا

درێسی ژمارە 9ی شەیتانە سوورەکان بۆ ئیبڕاهیمۆڤیچ دانرا
بە گوێرەی هەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەریتانیا، (زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ) ئەستێرەی تازەی یانەی مانچێستەر یۆنایتد لە یارییەکانی یانەکە بۆ وەرزی تازە درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

بەگوێرەی هەوالی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان، سوڵتان ئیبڕاهیمۆیچ داوای درێسی ژمارە 9 ی کردووە، بەم بۆنەیەش یاریزان مارسیال ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیە بە سوڵتان بدات و بۆ خۆی ژمارە 11 ی هەڵبژاردووە، هەر سەبارەت بە ژمارەی درێسی یاریزانان میدیاکانی ئینگلیزی ئاماژەیان کردووە، کە درێسی ژمارە 6 بۆ یاریزانی فەرەنسی پۆل پۆگبا، ئامادە کراوە.

ئاشکرایە، کە ئبڕا پێشتر بۆ یەک وەرز لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا درێسی ژمارە 9ی پۆشیوە، بەڵام لەگەڵ یانەکانی دیکەی وەک پاریس سان جیرمان ئینتەر میلان و هەڵبژاردەی سوید زیاتر بە درێسی ژمارە 10 دەرکەوتووە.


hamataqana
Top