ئەمڕۆ فووتساڵی نەوتی ناوەڕاست خەون بە بردنەوەی جامی یانەکانی ئاسیا دەبینێت

ئەمڕۆ فووتساڵی نەوتی ناوەڕاست خەون بە بردنەوەی جامی یانەکانی ئاسیا دەبینێت
لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی فوتساڵی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، ئەمرۆ یانەی نەوتی ناوەڕاستی عێڕاق لە یاری کۆتایی بەرانبەر ناگۆیا ئۆشنزی ژاپۆن بە دوای بەدی هێنانی خەونەکەی بەرزکردنەوەی نازناوەکە دەگەڕێت.

بڕیارە سەعات 3 ئەمڕۆ ئیوارە لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند یانەی نەوتی ناوەڕاستی پاڵەوانی عێڕاق و یانەی ناگۆیا ئۆشنز پاڵەوانی ژاپۆن لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی یانەکانی ئاسیا ڕووبەڕووی یەک ببنەوە، سەبارەت بەم یارییە (هەیسەم عەباس) ڕاهێنەری نەوتی ناوەڕاست لە پڕێس کۆنفڕانسی یارییەکە بە میدیاکانی گوت، کە تیپەکەی ئامادەیە و چاویان بڕیوەتە تۆمار کردنی مێژووێکی پڕشنگدار ئەویش بە بەدەست هێنانی نازناوەکە، هەروەها ئاماژەی کرد کە ڕکابەرەکەی یانەیەکی بەهێزە و پێشتر ئەو نازناوەی بە دەستهێناوە.

ئاشکرایە کە یانە نەوتی ناوەراست دوای بردنەوەی لە یانەی چۆنبۆری خاوەن زەوی و یاریگا بە ئەنجامی 4-1 توانی بە یاری کۆتایی بگات، لە بەرامبەردا یانەی ئۆشنز دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی دوبا ئەلحوصنی ئیماڕات بە ئەنجامی 3-1 توانی بۆ یاری کۆتایی سەرکەوێت.

hamataqana
Top