بە فەرمی ... لە پورتوگال فرۆکەخانەی هەرێمی مادێرا ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

بە فەرمی ... لە پورتوگال فرۆکەخانەی هەرێمی مادێرا ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئەستیرەی پورتوگالی و یانەی ڕیاڵ مەدرید کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای ئەوەی توانی ڕابەرایەتی هەڵبژاردەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2016 لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی مادێراوە بە شێوازێکی جیاواز خەڵاتکرا.

بەفەرمی ئەمڕۆ حکومەتی پورتوگال ڕایگەیاند کە ناوی فرۆکەخانەی مادێرای نێودەوڵەتی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەمەش وەکو ڕێزێک بۆ ئەو یاریزانە کە نازناوی یۆرۆی بۆیەکەمین جار لە مێژوودا بۆ ئەو وڵاتە بردەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێش چەند هەفتەیەک هەڵبژاردەی پورتوگال دوای بردنەوەی لە فەڕەنسا لە یاری کۆتایدا توانی ببێتە بە پاڵەوانی یۆرۆی 2016.

hamataqana

Top