ناوی خولی ئیسپانی لا لیگا گۆڕدرا

ناوی خولی ئیسپانی لا لیگا گۆڕدرا
ماڵپەڕی فەرمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا ڕاگەیاند، لە سەرەتایی وەرزی داهاتووەوە کۆمپانیای (سانتاندێر) دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی خولەکەو ناوەکەشی دەگۆڕن بۆ (لا لیگا سانتاندێر).

لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی لا لیگا بڵاوکراوەتەوە، بانکی سانتاندێری ئیسپانی، گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ لا لیگا واژوکردووە، بەڵام هیچ کامیان ناوەڕۆکی گرێبەستەکەو بڕی پارەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

کۆمپانیای BBVA (بانکۆ بیلباو ڤیزکایا ئەرجەنتاریا) کە لەوەرزی 2008 - 2009وە سپۆنسەری سەرکی لا لیگا بوو، دوای کۆتایی هاتنی ماوەکەی گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوەو بانکی سانتاندێر دەبێتە شوێنگرەوەی.

یارییەکانی وەرزی داهاتووی لا لیگا سانتاندێر، ڕۆژی ١٩ی مانگی ئابی داهاتوو بە یاریی نێوان مالاگا و ئۆساسۆنا دەستپێ دەکات.


hamataqana
Top