لە لێدوانێكدا سوارێز بە پێچەوانەی نەیمارەوە رایگەیاند كە كریستیانۆ شایسته‌ی باڵۆن دۆر نییه
سوارێز، له دیمانه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ناكرێت به‌هۆی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆی 2016 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر به كریستیانۆ بدرێت.
سوارێز ده‌شڵێت: مێسی 41 گۆڵی كردووه، 26 ئه‌سیستی هه‌بووه، نازناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیای بردۆته‌وه، گه‌یشتۆته یاریی كۆتایی كۆپا ئامێریكای 2016، بۆیه مێسی به باشتر بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌زانم.
ئه‌م لێدوانه‌ی سوارێز رێك پێچه‌وانه‌وه‌ی بۆچوونی نێیماری هاوڕێیه‌تی كاتێك رایگه‌یاند كه كریستیانۆ به شایسته بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌زانێت.
سوارێز گوتیشی: راسته رۆناڵدۆ وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕ كردووه و ئه‌م نازناوانه‌ی بردۆته‌وه، به‌ڵام لای من هه‌ر مێسی یه‌كه‌مه و باشترین یاریزانی جیهانه، چونكه لیۆ زیاتر له هه‌موو یاریزانێكی سه‌رئه‌م زه‌مینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆپی پێ هه‌یه.
كریستیانۆ خاوه‌نی 3 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، پێشتر خه‌ڵاتێكی له یانه‌ی مانچێسته‌ر بردۆته‌وه، دووانه‌كه‌ی دیكه‌شی له ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێناوه، له كاتێكدا مێسی خاوه‌نی 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره.
hamataqana
