چێلسی چاوی لە کاڤانییە

چێلسی چاوی لە کاڤانییە
چێلسی چاوی لە کاڤانییە
یانەی چێلسی ئینگلیزی ھەموو ھەولێکی داوە بۆ ئە وەی بە زووترین گرێبەست لەگەڵ ئەیدیسۆن کاڤانی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئۆرگوایی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ڕازی بکات بۆ ئەوەی ئەم ھێرشبەرە ببەنە ریزی یانەی بلوز لە ھاوینی ئەمساڵ ، رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی بلوز ھەموو ئامادەیەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی کاڤانی لە ریزی یانەی پاریس بگوازنەوە ریزی یانەی چێلسی ئینگلیزی و تیپەکەش ئامادەیە بڕی ٤٢ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات، کۆنتی ڕاھێنەرش دەیەوێت بە ھێنان کاڤانی لە پاڵ ھەریەک لە یاریزانان کۆستا و باتشوای بەلجیکی ھێلی پێشەوەی تیپەکەی بەھێز بکات، بەڵام تاکو ئێستا نە کاڤانی و نە یانە فەرەنسیەکە بڕیاری کۆتاییان نەداوە لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە ئەستێرەیە.
کارزان کانەبی

Top