بۆ ئەم وەرزە زێدان پلانێكی تۆكمەی بۆ ریال مەدرید داناوە
زێدان بریاریداوە وەرزی نوێ بە پلانێکی نوێ یاریی بکات بەجۆرێک چوار بەرگریکار لە دواوەو چوار یاریزان لە هێڵی ناوەراست یاریی پێدەکات و لە هێڵی هێرشبردنیش پشت بە دوو هێرشبەر دەبەستێت نەک یەک هێرشبەر.
بە پێی پلانە نوێیەکەى زێدان، تۆنی کروس لە پێکهاتەى سەرەکی دەچێتە دەرەوەو لە هێڵی ناوەراست یاریی بە مۆدریچ و کاسمیرۆ دەکرێت.
هەردوو باڵی ریاڵ مەدریدیش دەبێت بە رۆناڵدۆ و گاریس بەیل و لە هێڵی هێرشبردنیشدا یاریی بە مۆراتا و بنزیمە دەکرێت.
رۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن زیدان بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی داهاتوو بە تەواوی یانەیەکی هێرشبەری دروستبکات و بۆ ئەوەى هیچ یانەیەک نەتوانێت روبەروی بوەستێتەوە.
hamataqana
