گازی باكوور متمانەی بە دەستەی راهێنەران نوێكردووە

گازی باكوور متمانەی بە دەستەی راهێنەران نوێكردووە
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی گازی باكوور متمانەی بە دەستەی راهێنەرانی یانەكەی بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان و خولی پلە عێراق نوێكردووە.
دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو یانەی گازی باكوور توانی یەكێك لە بلیتەكانی سەركەوتن بۆ خولی نایابی كوردستان بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە چوار گۆشەی زێرین پلەی دووەمی بە دەستهێنا.
دەستەی كارگێری یانەی گازی باكوور بەفەرمی متمانەی بە راهێنەر عەبدوڵڵا مەحمود و وەلید محەمەد وەكو یاریدەدەری راهێنەر نوێكردووە.
وا بریارە یانەی گازی باكوور لە وەرزی 2016-2017 بەشداری لە خولی نایابی كوردستان بكات.
رێبین رەمزی
Top