بە هۆی گەرانەوەی مۆراتا پێگەی بن زیمە لە ڕیاڵ مەدرید لاواز دەبێت

بە هۆی گەرانەوەی مۆراتا پێگەی بن زیمە لە ڕیاڵ مەدرید لاواز دەبێت
بەگوێرەی سایتێکی فەرەنسی، گەڕانەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ یانەی شاهانە مەترسی دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ بۆ سەر کەریم بن زێمەی هێڕشبەری یانەکە دروست دەکات.

سایتی (فووتبۆل)ی فەرەنسی ئاماژەی کردووە، کە کەریم بن زیمە بە هۆی گەڕانەوەی (مۆراتا) بۆ یەکەمین جار هەڕەشەی دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ لەسەر دەبێت، ئەویش لەبەر ئەوەی مۆراتا یاریزانێکی لاوە و لە هەندێک خاسیەت لە کەریم بن زیمە باشتر دەردەکەوێت، لە کاتێکدا بن زیمە بەهۆی دوور خستنەوەی لە هەڵبژاردەی فەرنسا و کێشەکانی لەگەڵ دادگا لەسەر ئابڕووچوونەکەی یاریزان (ڤاڵبۆینا) و پێکانی لە ناکاو لە وەرزی ڕابردوو نەیتوانی بە تەواوی ڕەزامەندی هاندەرانی یانەی شاهانە بەدەست بهێنێت.

فووتبۆڵ، ئاشکرای کردووە، کە بن زیمە و مۆراتا و گاریس بەیل بەهۆی پێکانی کریستاینۆ ڕۆناڵدۆ لە یارییە دۆستانەکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی یاری دەکەن، بەڵام دواتر بە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ پێویستە کەریم بن زیمە باشترین ئاست و ڕێژەی گۆڵکردنی هەبێت تا بتوانێت پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە ببپارێزێت، بە پێچەوانەی ئەوە بن زیمە ناچار دەبێت تاڵاوی دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ بچێژێت.


hamataqana
Top