كاتی بەرێوەچوونی جامی كەتەلۆنیا ئاشكرابوو

كاتی بەرێوەچوونی جامی كەتەلۆنیا ئاشكرابوو
سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەتەلۆنیا وادەی بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتی جامی كەتەلۆنیای ئاشكراكرد.

ئەندرو سوبیس سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەتەلۆنیا لەلێدوانێكیدا بۆ (راك 1) ووتی: یاری كۆتایی جامی كەتەلۆنیا لەنێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئیسپانیۆل لەتشرینی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.

سوبیس لە لێدوانەكەیدا ووتی: هەمیشە یاری جامی كەتەلۆنیا لەكۆتایی ساڵ ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەمساڵیش یارییەكە لە (26) تشرینی یەكەم ئەنجامدەدرێت.

ئەمەو پێناچێت گۆرانكاری بەسەر وادەی یارییەكە بكرێت، چونكە لەیارییەكانی خولی ئیسپانیا لەو مانگە بەرشلۆنە یاری قورس ئەنجامدەدات و رووبەرووی ڤاڵانسیا دەبێتەوە دواتر بەرامبەر غەرناتە یاری دەكات، یارییەكەی جامی كەتەلۆنیاش دەكەوێتە دوای ئەم یارییە و دوای سێ رۆژی دیكە رووبەرووی بیتس دەبێتەوە.


hamataqana
Top