مانچستەر یونایتد لەگەڵ پۆگبا گەیشتە رێككەوتن
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاوی كردەوە، یانەی یوڤینتۆس بە داواكەی مانچستەر یونایتد رازی بوو ئەمەش دوای ئەوەی سێشەممەی رابردوو بۆندێكی فەرمی رەتكردبوویەوە.
ئەو سەرچاوەیە بڵاوی كردۆتەوە: یوڤی بە بۆندە (100) ملیۆن یۆرۆییەكەی مانیۆ رازی نەبوو، لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی پۆگبا داوای (120) ملیۆن یۆرۆی كردبوو.
لیكیپ ئاشكرای كردووە: لەدواین گفتوگۆدا، یانەی یوڤینتۆس رازی بوو بەهەمان ئەو بڕە پارەیەی كە پێشكەشیكرا و بە (100) ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرە فەرەنسییەكە بێت.
hamataqana
